PM:01:30:23/07/2024
1452 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری نەوتدا گرتووە کە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتی تێدابووە و بەرەو ئیمارات رۆیشتووە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە دەریایەکانی ئێران دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا گرتووە لە پارێزگای بوشەهر لە ئاوەکانی کەنداودا کە کەشتیەکی ئیماراتی بووە.
باسی لەوەشکردووە،
کەشتیەکە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتی قاچاخی تێدا بووە و بەرەو ئیمارات ڕۆیشتووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو،
کەشتیەکە ١٢ کەشتیوانی تێدا بووە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادگای ئەو وڵاتە دەستگیرکراون
و کەشتیەکەش بۆ بەندەری بوشەهرە گوازراوەتەوە بەمەبەستی خاڵی کردنەوەی سوتەمەنیەکەی.