سەردێڕ:

دانوستانی حەماس و ئیسڕائیل بۆ ئاگربەست دەستی پێکردووە؛ دەگەنە رێککەوتن؟

PM:05:29:10/07/2024

1772 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، بۆ پێکهێنانی ئاگربەست دانوستانی نێوان ئیسڕائیل و حەماس لە قەتەر دەستی پێکردووە و مەرجی ئیسڕائیل بۆ کردنەوەی دەروازەی رەفەح نەگەڕانەوەی حەماسە بۆ دەروازەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، دانوستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و حەماس بۆ پێکهێنانی ئاگربەست بەنێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستی پێکردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئیسڕائیل رازی بووە بە کردنەوەی دەروازەی رەفەح بۆ چوونەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، بەڵام بەو مەرجەی بە هیچ شێوەیەک حەماس نەگەڕێتەوە دەروازەکە.

ئەوەش خراوەتە روو، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل داوای لە برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ رێگریکردن لە رەوانەکردنی چەک بۆ غەززە بە شێوەی قاچاخ.

لای خۆشیەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیارنی ئیسرائیل رایگەیاند، پابەندن بە دانوستانەکان بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئاگربەست تا ئەو کاتەی هێڵە سوورەکانی ئیسڕائیل پارێزراو بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەستی پێکردووە، تا ئێستاش بەهۆی جەنگەکەوە، دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزاری دیکەش بریندار بوون، کە زۆرینەیان خەڵکی مەدەنین.













گەلەری