لە چێشتخانەیەکی شاری ئیزمیری تورکیا هێڵێکی غازی سروشتی تەقییەوە و سەرۆکی شارەوانی ئیزمیریش رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، لە ناوچەی تۆربەلی لە شاری ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا هێڵێکی گازی سروشتی لە چێشتخانەیەکی ناو باڵەخانیەک تەقییەوە.
لەو بارەیەشەوە،
جەمیل توگای سەرۆکی شارەوانی ئیزمیر ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو هێڵی
غازە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە،
سولەیمان ئێلبان پارێزگاری ئیزمیر باسی لەوە کرد، تەقینەوەکە زیانێکی بەرچاوی بە شەقامەکە
گەیاندووە و لانیکەم ١١ بینای گەڕەکەکە زیانیان بەرکەوتووە.
وەزارەتی دادی
تورکیاش رایگەیاند، لێکۆڵینەوەی فەرمییان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری تەواوی
پشت تەقینەوەکە.