PM:11:26:25/06/2024
17144 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی پڕکردنەوەی کورتهێنانی ئابووری ناوخۆی وڵاتەکە، هەستاون بە دروستکردنی دراوێکی دیجیتاڵی نوێ بەناوی ریاڵ دیجیتاڵ. ئەوەش هاتووە، "لە ئێستادا ئەو گەشتیارانەی روو لە دورگەی کیش دەکەن دەتوانن بەو دراوە دیجیتاڵیە مامەڵە بکەن".
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی ئێران راپۆرتێکی لەبارەی سیاسەتی دراوی ئێران بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەنگاوە داراییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی مامەڵە داراییەکان دراوێکی نوێیان خستە بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دراوە ناوی ریاڵ دیجیتاڵە، دراوێکی ئەلیکترۆنییە
کە لە قۆناغی یەکەمدا تایبەتکراوە بە ئەو گەشتیارانەی روو لە دورگەی کیش دەکەن.
باس لەوەش کراوە، هەوڵ دەدەن لە رێگەی دراوی دیجیتاڵیەوە بازاڕی ناوخۆی
ئێران ببوژێننەوە و دەروازەیەکی نوێ بکەنەوە بۆ ئابووری تاکەکەسی. ئەوەش خراوەتە
روو، "دەمانەوێت لە پڕۆسە ئابوورییەکاندا بەرەو پێش بچین و قۆناغێکی نوێی
ئابووری پەیڕەوبکەین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی ئێران ماوەی چوار ساڵە لەژێر ناوی
بانکی دیجیتاڵ کۆین ئامادەکاری کردووە بۆ دروستکردنی دراوێکی نوێ بۆ مامەڵە داراییەکان.