PM:08:06:22/06/2024
1132 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیا رایگەیاند، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئەنقەرە بەبەهای زیاتر لە چوار ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا راپۆرتی پێنج مانگی رابردووی هەناردەکردنی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەراورد بە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو، تێکڕای هەناردەکردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەمساڵدا زیاتر لە ٧٩٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تورکیا بە بڕی ١٠٦ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار
کاڵای هەناردەی وڵاتان کردووە.
باس
لەوەش کراوە، لەو پێنج مانگەدا تورکیا بەبەهای چوار ملیار و ٣٧٤ ملیۆن دۆلار کاڵای
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناردووە.
ئەوەش
خراوەتە روو، ئەو کاڵایانەی تورکیا هەناردەی عێراق و هەرێمیان کردووە پێکدێت لە بەرهەمی
دانەوێڵە و پاقلەمەنی لەگەڵ مۆبیلیات و کەلوپەلی کارەبای و بەرهەمی ئاژەڵ و پەلەوەر.