سەردێڕ:

١٠٠ کیلۆ خورما دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیل

PM:06:14:21/06/2024

3300 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسرائیل رێگەی نەداوە ١٠٠ کیلۆ خورمای ئیماراتی کە بۆ باڵیۆزی ئیمارات لەو وڵاتە نێردرابوو لە سنوورەکان تێبپەڕێت کێشە لەنیوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست بوو.


ئەمڕۆ هەینی، کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ١٠٠ کیلۆ خورما لە ئیماراتەوە نێردراوە بۆ باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل بەڵام لە سنوور رێگری لێکراوە و رەوانەی وڵاتەکە کراوەتەوە کێشە لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیلدا دروست بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسرائیل رەتی کردووەتەوە ئەو بڕە خورمایە لە سنوورەکان تێبپەڕێت و داوای کردووە خورماکان بەبێ ناوک بن و بەو هۆیەش خورماکە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئیمارات.

باس لەوەش کراوە، ئیمارات بەپێی رێککەوتنێک کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئیسرائیلدا واژۆی کردووە کە رێگە بەو وڵاتە دەدرێت خواردنە نیشتمانییەکانی وەک خورما بەرێتە ئیسرائیل، ئەو خورمایەی ناردووە بۆ باڵیۆزی وڵاتەکەی بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسرائیل داوایکردووە خورماکە بەبێ ناوک بهێندرێت بۆ ئیسرائیل.













گەلەری