PM:08:33:19/06/2024
1372 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵەی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا، لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانە بووە کە زۆرترین دانەوێڵە و پاقلەمەنییان لەو وڵاتەوە هاوردە کردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٩.٢٪زیادیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جەلال کادۆ ئوغلو سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زۆرترین هەناردەی دانەوێڵە و گەنمەشامی و زەیتی لە تورکیاوە هاوردەکردووە.
ئەوەشی خستووەتە روو، هەناردەی دانەوێڵە لە تورکیاوە بۆ عێراق لەماوەی
ئەم پێنج مانگەدا بەڕێژەی ٩.٢٪ زیادیکردووە و قەبارەکەی گەیشتووەتە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار.
باسی لەوەش کرد، بەراورد بە
پێنج مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ عێراق ١٦.٢٪ زیادیکردوە
و ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە
بۆ زیادکردنی رێژە هەناردەکردن و پتەولردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق
و تورکیا.