سەردێڕ:

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سندوقی دەنگدان لە عێراق و هەرێم دادەنرێت

PM:03:19:18/06/2024

1252 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی خولی چواردەیەمین سەرۆکایەتی ئێران سندوقی دەنگدان لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم دادەنرێت.


محەممەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، لە خولی ١٤ی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پێشتر هاوڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی پارێزگاکانی عێراق ٢٠ هەزار دەنگیان پێکدەهێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، سندوقی دەنگدان لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا، نەجەف و بەسڕە دادەنرێت و هاوڵاتییانی وڵاتەکەیان دەتوانن لەو ناوچانە دەنگ بدەن.

دوای ئەوەی لە ئێوارەی ١٩ی مانگی ئایاری ئەمساڵد هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێران لە کاتی گەشتێکیدا بڵاوکرایەوە، سەرلەبەیانی رۆژی ٢٠ی هەمان مانگ، میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان، گیانیان لەدەستداوە.

رەئیسی هەشتەم سەرۆک کۆماری ئێران بوو و سیاسەتمەدارێکی باڵی توندی پارێزگاران بوو کە لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیەک پۆستی گرنگ خرابووە ئەستۆی، هەروەها لەلایەن عەلی خامینەیی ڕابەری ئێرانەوە پشتگیریی بەهێزی لێدەکرا.













گەلەری