PM:10:51:15/06/2024
3644 جار خوێندراوەتەوە
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێم لەگەڵ ئێران رادەگیرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایانگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکردنی هاتوچۆی گەشتیاران سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر رادەگرن.
دەروازەی
حاجی ئۆمەرانیش ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە
رادەگیرێت کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دەچنە دیوی ئێران بۆ بارهێنان، بەڵام
هاتوچۆی بازرگانی بە ترانزێت بەردەوام دەبێت.
هاوکات،
سبەی لە هەر سێ دەروازە نێودەوڵەتییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و رۆژهەڵاتی
کوردستانەوە هاتوچۆی گەشتیاران بەردەوام دەبێت.