سەردێڕ:

ڤیدیۆ..لە کوەیت ئاگر لە باڵەخانەیەکدا کەوتەوە و بەهۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:33:12/06/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاندووە، لە کوەیت ئاگر لە باڵەخانەیەکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسی دیکەش لە باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.


میدیاکان باسیان لەوەکردووە، رووداوەکە لە باڵەخانەیەکی پارێزگای ئەحمەدی'دا روویداوە، کە شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکارانی بیانی بووە و ئاگرەکە لە چێشتخانەی باڵەخانەکەوە سەری هەڵداوە و دواتر بە سەرجەم باڵەخانەکەدا تەشەنەی سەندووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە تاوەکو ئێستا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەردەوام ژمارەی گیانلەدەستدانەکانیش لە بەرزبوونەوەدایە، جگە لەوەش، دەیان کەس لە ناوەوەی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە، کە بەشێکیان بریندارن و بەشێکیشیان تووشی هەناسەتەنگی بوون.













گەلەری