AM:11:14:11/06/2024
24940 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاری دراوەکاندا بە ١٤٧ هەزار و ١٠٠ دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
ماوەی نزیکی مانگێکە
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بە گشتی لەخوار
١٤٨ هەزار دینارەوەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لەماوەی هەفتەی
رابردوودا بە تێکڕا بڕی یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٩٦٧ دۆلاری فرۆشتووە
و بەراورد بە هەفتەی سەرەتای دوو مانگی رابردوو ئاستی فرۆش بەرێژەی ١٧٪ زیادی
کردووە.