PM:12:53:22/05/2024
1984 جار خوێندراوەتەوە
بە ئامادەبوونی رابەری باڵای شۆرشی ئێران و هاوڵاتییان لە شاری تاران نوێژی مردوو لەسەر تەرمی سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و هاوەڵانییان کرا.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران رایگەیاند، لە زانکۆی تاران بە ئامادەبوونی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران و چەندین بەرپرسی تر لەگەڵ هەزاران هاوڵاتی شارەکە نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران و هاوەڵانی ئەنجام درا.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ بە ئامادەبوونی سەرۆک و نوێنەرانی
چەندین وڵات تەرمی سەرۆکی ئێران دەگەڕێنرێتەوە بۆ زێدی خۆی لە مەشهەد و لەوێ بەخاک
دەسپێدرێت.
ئێوارەی رۆژی یەک شەممە لە کاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمێک
سەرۆکی ئێران و وەزیری دەرەوە و حەوت بەرپرسی تر بەهۆی کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەیانەوە
گیانیان لەدەستدا.