سەردێڕ:

ئێران وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاری کرد

PM:09:12:20/05/2024

2844 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، رۆژی ٢٨ـی حوزەیرانی ئەمساڵیان دیاری کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێران بڕیاریدا بە دیاریکردنی رۆژی ٢٨ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ بۆ وڵاتەکەی.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، پێشنیار دەکەن رۆژی ٢٨ـی حوزەیران دیاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵات.

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە، هەواڵی دیارنەمانی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی گەشتێکدا بڵاوکرایەوە پاش نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە گەڕان بە دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دۆزرایەوە.

دوابەدوای رووداوەکە ئەوە راگەیەنرا، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە لە گەڕان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی تورکییەوە توانرا هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بدۆزرێتەوە.

هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا، حکومەتی ئێران بە فەرمی رایگەیاند، لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.













گەلەری