وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاوخەمی ئێرانن لە گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاوخەمی خۆیان بۆ وڵاتی ئێران دەددەبڕن بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، پاشنیوەڕۆی دوێنێ
یەکشەممە، هەواڵی دیارنەمانی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتی گەشتێکدا بڵاوکرایەوە
پاش نزیکەی ١٠ کاتژمێر لە گەڕان بە دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی
دارستانی دیزمار لەنێوان گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دۆزرایەوە.
دوابەدوای رووداوەکە ئەوە راگەیەنرا، بەهۆی
خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە
لە گەڕان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاکنجی تورکییەوە توانرا هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک
کۆماری ئێران بدۆزرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا،
حکومەتی ئێران بە فەرمی رایگەیاند، لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەدا ئیبراهیم
رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و حەوت
کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.