PM:05:44:19/05/2024
7704 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی دیکەی تێدابوو لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گەندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دیار نەماوە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئاژانسی فارسیش داوا لە هاوڵاتیانی ئێران دەکات نزا بۆ سەرۆک کۆمار بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو ئیبراهیم رەئیسی و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئێران بەمەبەستی کردنەوەی بەنداوێک لە شاری تەبرێز لە ئازەبایجانی رۆژهەڵات، ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیاندا ئەو هێلیکۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی تێدابوو بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا و بارانبارینی سەختەوە دیار نەما.
ئاماژە بەوەش کراوە، هێلیکۆپتەرەکە
لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان گەندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دیار نەماوە و تاوەکو
ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
لای خۆشیەوە، ئەحمەد وەحیدی
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کران، بەڵام
بەهۆی سەختی کەشوهەوا، ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێت تا بگاتە کۆپتەرەکە.
باسی لەوەش کرد، تاوەکو
ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران نیە.
هەروەها، وتەبێژی بەشی
فریاکەوتنی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، هەشت ئەمبوڵانسیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە
کردووە و بەهۆی تەمێکی زۆرەوە لە رێگەی ئاسمانییەوە ناتوانن هیچ گەڕانێک ئەنجام بدەن.