میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، لەکاتی گەشتێکدا بۆ پارێزگای تەبرێز، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە سەرۆک کۆماری ئێرانی تێدا بووە دیار نەماوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دوێنێ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی کردنەوەی بەنداوێک لە ئارەبایجانی رۆژهەڵات لەگەڵ چەند بەرپسێکی دیکەی ئێران گەشتێكی یەک رۆژەیان بۆ ئەو ناوچەیە ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتی گەشتەکەدا بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەواوە ئەو
هێلیکۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی تێدا بوو بەشێوەیەکی سەخت و بە ناچاری نیشتەوە و تا ئێستاش هێلیکۆپتەرەکە نەدۆزراوەتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، دواتر لەدوای نیشتنەوەی هێلیکۆپتەرەکە تیمەکانی فریاگوزاری
راستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەرەکە و ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی
بە بێ لێکەوتنی هیچ زیانێکی گیانی بە رێگای وشکانی گەشتەکەیان ئەنجامداوە.
باس لەوەش کراوە، کاروانی گەشتەکەی ئیبراهیم رەئیسی لە سێ هێلیکۆپتەر پێکهاتبوو
کە هەریەکە لە حوسێن ئەمیرعەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران و مالیک رەحمەتی پارێزگاری
ئازەربایجانی رۆژهەڵات و محەمەد ئال هاشم نوێنەری فەقێکانی ئازەبایجانی رۆژهەڵات لە
هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسیدا بوون.
لایخۆشییەوە، ئەمیر وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران باسی لەوە کرد، هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و بەهۆی سەختی کەشوهەواوە تا ئیستا تیمەکانیان نەیانتوانیوە هێلیکۆپتەرەکە بدۆزنەوە