سەردێڕ:

بۆ زیاتر چڕکردنەوەی هێرشەکان؛ ئیسڕائیل هێزی زیاتر رەوانەی رەفەح دەکات

PM:11:07:16/05/2024

2220 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل رایگەیاند، هێزی زیاتر رەوانەی رەفەح دەکەن و بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکە و هێرشەکانیان چڕتر دەکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، یواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسڕائیل رایگەیاند، هێرشکردن بۆ سەر رەفەح بەردەوام دەبێت و هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکانیان بۆ سەر رەفەح چڕتر دەکەنەوە و بە ئامانجی ئەوەی کۆتایی بە حەماس بهێنن لە ناوچەکەدا.

لای خۆشیەوە، رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل لیوایەکی زیادەی رەوانەی شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو هێزانەی دیکەی ئیسڕائیل بکەن کەلە رەفەحن بۆ زیاتر چڕکردنەوەی هێرشەکان لە ناوچەکەدا.

دوێنێ چوارشەممە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، رازی نابن بە حکومڕانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لەدوای کۆتاییهاتنی حەماس لە ناوچەکە. وتیشی، داوای کردووە دەستەیەکی جێگرەوە لە جێی حەماس دیاری بکرێت بۆ حکومڕانیکردنی غەززە لەدوای کۆتاییهاتن بە شەڕ.

جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە سەری هەڵداوە و ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە جەنگەکە بەردەوامە، بەپێی دوایین ئامارەکان تاوەکو ئێستا ٣٥ هەزار و ٢٧٢ کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٧٩ هەزار کەسیش بریندار بوون. هاوکات، بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هەزار و ١٣٩ کەس لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و ٧٣٠ کەسیش دیکەش بریندار بوون.













گەلەری