سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا؛ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا بریندار کرا

PM:04:55:15/05/2024

3360 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سلۆڤاکیا بڵاویان کردەوە، لە دوای کۆبوونەوەیەکی حکومی لە شارێکی نزیک پایتەختی سلۆڤاکیا، لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا کرا و بریندار کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی سلۆڤاکیا بڵاویان کردەوە، رۆبەرت فیکۆ سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا لە رووداوێکی تەقەکردندا بریندار کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دوای کۆبوونەوەیەکی حکومی لە شارۆچکەی هاندلۆڤا لە نزیک براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کراوە و ربریندار کراوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ئێستادا بەهۆی برینەکەیەوە سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا لە نەخۆشخانەیە و ئەو کەسەشی تەقەی کردووە دەستگیر کراوە.













گەلەری