سەردێڕ:

دەستەی گومرکی عێراق: لە ئەمساڵدا داهاتی گومرکەکان بەڕێژەی ١٠٠٪ زیاد دەکات

AM:12:01:15/05/2024

1680 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی گشتی گومرکەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٢٨٪ داهاتی گومرکەکان زیادی کردووە و چاوەڕوان دەکەن لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو داهاتی گومرکەکان بەڕێژەی ١٠٠٪ زیاد بکات.


ئەمڕۆ سێشەممە، حوسێن عوکەیلی سەرۆکی دەستەی گشتی گومرکەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣دا دەستەی گشتی گومرکەکان توانیویەتی رێژەی داهاتی زیاد بکات بەشێوەیەک، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە رێژەی ٢٨٪ داهاتی گومرکەکان زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٢٠٪ داهاتی گومرکەکان زیادی کردووە.

باسی لەوەش کرد، چاوەڕوان دەکەن لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو داهاتی گومرکەکان بەڕێژەی ١٠٠٪ زیاد بکات و ئەگەر سیستەمی بەئەلیکترۆنی لە گومرکەکاندا تەواو بکرێت رەنگە بە رێژەی سێ هێندە داهاتەکان زیاد ببێت.

ئەوەشی خستە روو، زیادبوونی داهاتی گومرکەکان لە ئەنجامی کۆمەڵێک رێوشوێن و جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی بووە کە گرتوویانەتە بەر بۆ ئاسانکردنی رێکارە گومرکییەکان.













گەلەری