وەزیرى کۆچبەرانى عێراق پێشوازی لەو عێراقیانە دەکات کە لە سنوری سوریا و تورکیا دەگەرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە ١٢٦ هاوڵاتی عێراقی کرد کە لە ناوچەکانی "تەل ئەبیاد، راس عەین، ئیدلب و عەزاز" لە سوریاوە چونەتە تورکیا و پاشان گەڕاونەتەوە بۆ عێراق.
سەرۆکی لیژنەی پێشوازیکردنیش رایگەیاند، "ئەم گەڕانەوەیە لە
چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا بووە بۆ هاندانی گەڕانەوەی عێراقییەکان لە وڵاتانی
دراوسێ لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم ئەلخەلیل".
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی دیکەی کۆچبەران لە ماوەی دوو رۆژی
داهاتوودا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆ پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار
و کەرکوک.
هاوکات وتیشی، "پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیانە بە هاوبەشی نێوان
نووسینگەی وەزارەت لە ئەنقەرە و باڵیۆزخانەی عێراق لە تورکیا و کونسوڵخانەی عێراق
لە شاری غازی عەنتاب ئەنجامدراوە".