PM:02:34:19/04/2024
1168 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی گروپەچەکدارەکانی حەماس لە یەمەن رایگەیاند، لە سەرەتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە غەززە نزیکی ١٠٠ کەشتی بازرگانی و سەربازی کە پەیوەستبوون بە ئیسرائیلەوە کردووەتە ئامانج. دەشڵێت، "هەڕەشەو فشارە سەربازییەکانمان بۆ ئەوەیە بەهۆی هێڵی بازرگانییەوە گرژی وئاڵۆزییەکانی غەززە رابگیرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول مەلیک حوسی بەرپرسی یەکەمی گروپەچەکدارەکانی یەمەن راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سەرجەم هێرشەکانیان بەمەبەستی دروستکردنی فشار بووە لەسەر هێڵی بازرگانی جیهانی تا ببێتە هۆیەک بۆ راگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا
ئێسا، لە دەریای سور و کەناڵی سوێس ٩٨ کەشتی بازرگانی و سەربازی و نەوتی نزیک لە ئیسرائیل کراونەتە ئامانج، سەرجەم
هێرشەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگیان بووە لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی تر لە فەڵەستین. دەشڵێت،
"لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەمریکا و بەریتانیا لە رێگای
هاوپەیمناێتیەکی سەربازییەوە بۆ پاراستنی کەشتیەکانی دەریایی سوور چەندین هێرشی
ئاسمانیان بۆسەر پێگەکانمان لە یەمەن ئەنجامداوە کە بەهۆیەوە زیانیکی گەورە بەر ژیرخانی
سەربازیمان کەوتووە".
جەختی لەوەش کردەوە، کە
وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاش لەوە تێگەیشتوون کە هیچ وەڵامدانەوەیەکی سەربازیان دژی
حەماس لەیەمەن بەرهەمی نابێت تا ئاگربەست لە غەززە ئەنجامنەدەن و نەگەنە رێککەوتنی
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی
٧ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، بزووتنەوەی حەماس لە رێگەی هەزاران موشەکەوە هێرشی
کردە سەر ئیسرائیل، بەو هۆیەشەوە جارێکی دیکە جەنگ لە نێوان سوپای ئیسرائیل و فەڵەستیندا
هەڵگیرسایەوە کە تا ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩٣ رۆژە بەردەوامی هەیە بەبێ وەستان.