لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی عێراق و هەرێم دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش نرخی دۆلار لە بەرزیدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا نرخی دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
دوو رۆژ بەر لە ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٢ هەزار و
٤٥٠ دینار، کە ئەوەش بەرزترین نرخی چوار مانگی رابردووی بوو، کە لەو بارەیەوە شارەزایەکی ئابووری باسی لەوەکرد،
" دۆلار ئەو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی گروپەچەکدارەکان
و ئەمریکا بووە لە خاکی عێراق نەوەک هۆکارێکی تر کە شایەنی مەترسی بێت لەسەر دۆلار".
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەمجۆرەیە:
١٠٠ پاوەن بە ١٨٨ هەزار دینارە
١٠٠ یۆرۆ نە ١٦٢ هەزار دینارە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار
تمەنی ئێرانییە
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٥٠ لیرەی
تورکییە