بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی ئەمریکا پاش ماوەیەکی کەم لە رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ بڵاویانکردەوە، تۆماس ماسیۆ کروک کە هاوڵاتییەکی ئەمریکی تەمەن ٢٠ ساڵە تۆمەتبارە بە رووداوی تەقەکردنەکە لە ترەمپ.
لە رووداوی تەقەکردنەکەدا، لە ئێوارەی ١٣ـى تەمموز لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ترەمپ گوێی راستی برینداربوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، بێجگە لە کوژرانی تەقەکەرەکەش لە شوێنی رووداوەکە، یەکێک لە ئامادەبوان کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەمریکا و ئێف بی
ئای، تەقەکەرەکە لە دووری ١٢٠ مەتر لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ترەمپەوە و لەسەر بینایەکی
بەرزەوە تەقەی لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەمریکا تۆمەتباری
تەقەکردنەکە کە لەهەمان شوێندا کوژراوە، ناوی (تۆماس ماسیۆ کروک)ـە و لە ئەیلولی ٢٠٠٣ لە پێنسیلڤانیا لەدایک بووە.
میدیاکان لە سەرچاوەی پڕۆفایلەکانی تۆمەتبارەکەوە
لە سۆشیال میدیا ئاماژەیان بەوە داوە کە پێدەچێت (تۆماس ماسیۆ کروک) ئەندامی بزوتنەوەی (ANTIFA)بێت کە بزوتنەوەیەکی ئەمریکییە دژى فاشیزم و رەگەزپەرستی لە ئەمریکا.
ئەنتیفا لە دوای هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا
لە ساڵی ٢٠١٦ ـەوە زیاتر گەشەی کردوو و دەیان رێگەی جۆراوجۆر دەگرێتە بەر بۆ رووبەڕوبوونەوەی
فاشیزم و رەگەزپەرستی لە ئەمریکا.
میدیاکانی ئەمریکا تا ئێستا دوو وێنەی (تۆماس
ماسیۆ کروک) ـیان بڵاوکردووەتەوە، کە هەردوو وێنەکە زۆر روون نین و هەردووکی لەسەرلا
گیراون و دەموچاوی (تۆماس ماسیۆ کروک) بە تەواوی دیار نییە.
هاوکات، ئێف بی ئای رایگەیاند، رووداوەکە هەوڵی تیرۆکردنی
ترەمپ بووە و لێکۆڵینەوەکانیش بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکاری رووداوەکە رۆژ و هەفتە
و مانگیان پێ دەچێت.