سەردێڕ:

ڕێگای پەرلەمان و کاندیدی ئەقڵ

PM:11:22:24/07/2024
4156 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

پەرلەمان باڵاترین دەسەڵاتە چونکە لەڕێگای دەنگی گەلەوە دەستنیشان کراوە، بۆیە بڕیاری گەل لای پەرلەمانەو ئەم دامەزراوەیە جگە لەیاسادانان لە هەلومەرجە چارەنوس سازەکاندا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات، نمونە بڕیاری شەڕ یان جوڵەی هێز بۆ دەرەوەی سنورەکانی نیشتیمان، نمونە:کاتێک بەڕێز بارزانی بڕیاریدا هێز جوڵە پێ بکات بۆ یارمەتیدانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی کۆبانێ نەکەوێت بۆ خۆی بڕیاری یەکلایەنەی نەدا، بەڵکو گەڕایەوە بۆ ڕای پەرلەمان و بڕیاری وەرگرتوو دواتر واژۆی لەسەرکرد ،کەواتەدەبێ هۆشمەندەکان بچنە پەرلەمان . زۆر بڕیاری دیکەش کەچارەنوس سازە لای پەرلەمانە.

بۆیە ئەوانەی کاندید دەکرێن بۆ پەرلەمان دەبێ خاوەنی ئەقڵ و لۆژیک بن لەپسپۆڕی جیا جیا بن وەک دەڵێن: (لە هەموو شتێک شتێک بزانن و لەشتێک هەمووی)، کەواتە بۆ ئامادەکردنی کاندید دەبێت هەر حزبێک لە ماوەی چوار ساڵدا یان هەرکەسێک دەیەوێ وەک سەربەخۆ کاندید بێت دەبێت ئەستێرەسازی بکات و کاندیدەکان لەبواری جیاجیادا پەروەردەو ئامادە بکات تا بزانن وەزیفەی پەرلەمان چییە. لە وڵاتان یانەیەکی وەرزشی کە یاریزانێک ئامادە دەکات مۆڵەت لە خێزانی ئەو منداڵە یان ئەو گەنجە وەردەگرێ ئیتر بەپێی بەرنامەی ئەو یانە وەرزشییە خواردن دەخوات و وەرزش دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرە بۆ یانەکە، بەڵام بە داخەوە ئەگەر بەراوردی خولی یەکەمی پەرلەمان و کاندیدەکانی بکەی لەتەک ئێستا دەبینی کواڵیتی زۆر دابەزیووەو لەو چەند ڕۆژەدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای ئەوەدا بووم کاندیدی کام لیست قسە لەسەر وەزیفەو ئامانجەکانی دەکات و پرۆژەی چیە. بەداخەوە ئەوەی بینیم هێرشی نالۆژیکی بو بۆ سەریەکتر، قسەیەکیان پێ نەبوو بۆ ووتن یان لە تیکتۆک وێنەی خۆیان و گۆرانی سەیرو سەمەرەیان دانابوو بەهیچ شێوەیەک لەتەک پرۆسەی کاندیدبوندا ناگونجێ.

لێرەدا تێدەگەین ئێمە لە بری ئەستێرەسازی و ئامادەکردنی کارەکتەر بۆ چوار ساڵی دیکە خەڵکانێک لە فەیسبوک و تیکتۆک و ئەو تۆڕانە بەجنێودان و کاری ناشیاو خۆیان نمایش دەکەن بۆ ئەوەی لەئایندەدا حزبێک بیکاتە کاندیدی خۆی، چونکە حزبەکان خۆیان کەس ئامادەو پەروەردە ناکەن بۆئەوئەرکە گەورەیە لەتەک ڕێزیشمدا ئەمەش بۆبێ ئاگایی کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە کە کەوشیاری دەنگدانی نیە لە دەنگداندا لەبری دەنگدان بە ئەقڵ دەنگدەدا بەنمایشکەرو بەتاڵەکان. بۆیە خەڵک ئەگەر لەخەمی ئایندەی خۆیان و منداڵەکانیاندان دەچن بۆ دەنگدان بۆ هەر لیستێ دەنگ دەدەن ئازادن، بەڵام لەو لیستە دەنگ بدەن بە کاندیدێک کە بزانێ وەزیفەی پەرلەمان چیە، واتە ڕێگای ئەقڵ و ڕێی گەمژەیی جیاکەنەوە خودا بەزەیی بەئایندەی ئەم میللەتەدا بێتەوە.

گەلەری