سەردێڕ:

لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم وعێراق لە یەک کاتدا مووچە وەردەگرن

PM:08:47:15/07/2024

105424 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمەودوا وەزارەتی دارایی مانگانە لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکات و حکومەتی عێراقیش بەڵێنی داوە لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی مووچەی هەرێمیش بنێرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمەودوا وەزارەتی دارایی مانگانە لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکات و لە بەرامبەریشدا عێراق زووتر پارەی مووچە دەنێرێت.

ئەوەشی خستە روو، عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆیدا پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و بەوەش مووچەخۆرانی هەرێم پێش کۆتایی مانگ مووچە وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگانە بەهۆی درەنگ ناردنی لیستی مووچە یان بوونی کێشە تێیدا حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچە بەئەنقەست دوادەخات ئەمە جگە لەوەی پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچە بەکارناهێنێت، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەسەڵاتداران دەیانەوێت دواکەوتن و نەدانی مووچە لەبیری هاوڵاتیان ببەنەوە و چەند مانگی پێش هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێ بدەن و دواتریش دەستبکەنەوە بە دواخستن و لێبڕین و پاشەکەوتکردنی مووچە.

هێرش قادر- هەولێر













گەلەری