سەردێڕ:

پاکستان: ٥٠ هەزار هاوڵاتیمان لە عێراق دیار نەماون

PM:12:00:26/07/2024

8492 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کاروباری ئاینی لە پاکستان رایگەیاند، ٥٠ هەزار پاکستانی لە کاتی رێرورەسمەکانی محەرەمدا دیارنەماون. عێراقیش دەڵێت، بەشێکیان بەشێوەیەکی نایاسایی دەستیان بە کار کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، چۆدری سالک حسێن وەزیری کاروباری ئاینی لە پاکستان رایگەیاند، ٥٠ هەزار پاکستانی لە کاتی رێرورەسمەکانی محەرەمدا دیارنەماون بەبێ ئەوەی باس لە کاتی دیارنەمانیان بکات.

لە وەڵامیشدا، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێڕاق رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا هەزارەها گەشتیار لە چەندان وڵاتەوە سەردانی عێراقیان کردووە و لە نێویشیاندا گەشتیاری پاکستانی هەبوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێك لەو گەشتیارانە بەبێ بوونی هیچ پەڕاوێکی یاسایی دەستیان بە کارکردووە لە بازاڕەکانی عێراقدا و ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر بازاڕ دەبێت.

ئەوەشی خستە روو، وەزارەت رێوشوێنی یاسایی توند دەگرێتە بەر دژی ئەو کەسانە چونکە پابەندن بە پاراستنی مافی کرێکاران و رێکخستنی بازاڕ.













گەلەری