سەردێڕ:

لێرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ وەربگرەوە

PM:07:29:19/07/2024

159256 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەوەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ١٢ـی ئامادەیی کارا کرا و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی لینکەکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەر بگرنەوە.


تاقیکردنەوەی نیشتیمانی ١٢ـی ئامادەیی بۆ خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) سێ هەفتە زیاتری خایاند کە لە ٢٣ـی حوزەیرانی رابردوو دەستی پێکرد و لە ١٧ـی تەمموزیش کۆتایی هات.

هاوکات، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە، ١٢٢ هەزار و ١٥ خوێندکار مافى بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکاندا هەبوو، زیاتر لە دوو هەزار هۆڵیش بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەکران.

بۆ کردنەوەی لینکەکە کلیک لێرە بکە..














گەلەری