سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم و جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:10:25:25/07/2024

30332 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە جیهاندا بە دۆخێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و بەردەوام نرخەکەی بەرز و نزم دەکات، لە ئێستاشدا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت ئەوەش بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی ٣٨ دۆلار دابەزیوە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەراورد بە رۆژی رابردوو، چوار بۆ شەش هەزار دینار لە نرخی هەر مسقاڵێک دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، گرامێک زێڕ بە ٧٦ دۆلار و ٣١ سەنتە، کیلۆگرامێکیش بە ٧٦ هەزار و ٣٠١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، لەبازاڕەکانی هەرێم بەراوارد بە رۆژی رابردوو نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چوار بۆ شەش هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم بەم جۆرەیە:

 

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٣١ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٥٠٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٣٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٧٥ هەزار دینارە













گەلەری