سەردێڕ:

لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا؛ کەی مووچە دەنێردرێت؟

PM:08:13:23/07/2024

54792 جار خوێندراوەتەوە

لیستى مووچەى مانگى حەوتى هەرێم گەیشتە وەزارەتى دارایی عێراق. چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیارى خەرجکردنى بدرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، دواى تەواوکردنى وردبینی لە لیستەکەدا، دیوانى چاودێریی دارایی عێراق لیستى مووچەى مانگى حەوتى هەرێمى رادەستى وەزارەتى دارایی عێراق کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، چاوەڕوان دەکەن، سبەینێ یان دووسبەى، ئەگەر لیستەکە کێشەى تێدا نەبێت، بڕیارى خەرجکردنى پارەکە لە بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى وەزارەتى دارایی دەربکرێت.

وتیشی، "ئەگەرى هەیە رۆژى پێنجشەممە یەکەم چەردەى پارەکە رەوانەى هەرێم بکرێت".

رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندبوو هەموو ١٠ـی مانگێک لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکەن، بەڵام پاش ١١ رۆژ لەو وادەیەی دایان نابوو، لیستی مووچەیان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.













گەلەری