سەردێڕ:

لە واست لە رووداوێکدا ١٨ منداڵ بریندار بوون؛ دۆخی سیانیان ناجێگیرە

PM:07:24:12/02/2024

1032 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی یەکێک لە یارییەکانی منداڵان لە پارێزگای واست ١٨ منداڵ بریندار بوون و سێ لەو منداڵانە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.


ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە یەکێک لە شاری یارییەکان لە پارێزگای واست یارییەکی جۆری جۆلانێی سوڕاوە لە کاتی سوڕانەوەیدا و چەند منداڵێک بەسەر جۆلانەوەکانەوە بوون کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو یارییەوە ١٨ منداڵ بریندار بوون کە برینی سیانیان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و چەند بریندارێکیان گواستراونەتەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.













گەلەری