بەپێی لیستەکە، رۆژی یەکشەممە
موچەی لیواکانی پێشمەرگە و ٧٠ و ٨٠ و دارایی دابەشدەکرێن و دووشەممە موچەی
وەزارەتەکانی پەروەردە و ناوخۆ و
بەڕیوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە، دەزگا نەوتیەکان، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن
دابەش دەکرێن.
رۆژی سێشەممەش، مووچەى
ئاسایش و کاروبارى کۆمەڵایەتى و خاوەنپێداویستى تایبەت و داد و ئەنجومەنی داداوەری
و ئەوقاف و مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و
دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری
دارایی دابەشدەکرێن.
رۆژی چوارشەممە،
وەزارەتی پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و مانە سروشتییەکان، گواستنەوە و
گەیاندن، کشتوکاڵ و خانەنشینانی شارستانی مووچە وەردەگرن.
رۆژی پێنجشەممەش بە
دابەشکردنی مووجەی وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکرد، رۆشنبیری و لاوان،
کارەبا، خوێندنی باڵا، شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان،
ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینانی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت
دێت.