سەردێڕ:

عێراق و هەرێم لە ئاسایشی خۆراک هاوکاریی یەکتر دەکەن

AM:10:46:21/02/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەشداربوو لە کۆبوونەوەی نیشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە بەغدا، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، سوود لە پلانی گەشەپێدانی نیشتیمانی وەزارەتی پلاندانانی عێڕاق و ھەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاسایشی خۆراك وەربگیرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، "راوێژکاری وەزارەتەکەمان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئیتیحادی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتیمانی ئاسایشی خۆراک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی نیشتیمانی ئاسایشی خۆراک لە بەغدا".

ئاماژە بەوەشکرا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەی جێبەجێکار دروستبکرێت لە ھەموو ئەو وەزارەت و دەستانەی جێبەجێكردنی ستراتیژیەكە دەكەوێتە ئەستۆیان و ئاسایشی خۆراك لە پێشینەی كارەكانیانە.

ئەوەش خرایەڕوو، هەروەها ھەروەھا لە كۆبونەوەكە بڕیار درا سوود لە پلانی گەشەپێدانی نیشتیمانی وەزارەتی پلاندانانی عێڕاق و ھەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاسایشی خۆراك وەربگیرێت.

 













گەلەری