سەردێڕ:

کەی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەگاتە هەرێم؟

PM:11:31:18/09/2023

51492 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە لە ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ٧٠٠ ملیار دینار لە بەغدادەوە بگاتە هەرێم و رۆژی یەکشەمەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی موچە بکرێت.


رۆژی دووشەممە، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا موچەی مانگی حەوت دابەشدەکرێت.

بەپێ بڕیارەکەی عێراقیش بێت دەبێت سەرەتای مانگی ١٠ش ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێم بنێردرێت و بەمەش دەبێت سەرەتای مانگی داهاتوو دابەشکردنی موچەی مانگی هەشتیش دەستپێبکات، چونکە حکومەتی عێراق بەو مەرجە پارەکەی ناردووە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچە بدرێت، سەرەڕای ئەوەی هەرێم پارەی پێویستی لە داهاتی ناوخۆش بۆ موچە بەردەستە.

بەرپرسانی هەرێم باس لەوەدەکەن لەم سێ مانگەدا لەگەڵ بەغدا دەیانەوێت رێککەوتن بکەن و خەرجی پێویست لە موچە جیابکرێتەوە بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتیش، لە ئەگەری یەکلانەبونەوەی گرفتەکەش، دوای ئەم سێ مانگە هاتنی پارە بۆ سێ مانگی تر و کۆتایی ئەمساڵیش بە قەرز لە بەغداوە بەردەوام دەبێت.

ئەمەش دوا ئەوەدێت، شاندی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سەردانی بەغدادیان کرد و داوایانکرد بەغداد بڕی ئەو پارەیەی بۆ موچەی هەرێم دەینێرێت لە ٥٠٠ ملیار دینارەوە بۆ ٨٠٠ ملیار دینار زیادی بکات و دواتر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم دا.













گەلەری