وەزارەتی تەندروستی هەرێم
PM:03:38:30/08/2023
1620 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لەمەودوا ئەو دەرمانانەی هاوڵاتیان دەیگەڕێننەوە بۆ دەرمانخانەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بفرۆشرێنەوە بە دەرمانخانەکانی دیکە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە هاتوە، نابێت دەرمانی فرۆشراوی دەرمانخانەكان وەربگیرێتەوە و دوبارە بفرۆشرێتەوە بە نەخۆشێکی دیكە، لەبەر پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و رێگریكردن لە هەموو كارێكی نایاسایی لەدەستكاریكردنی دەرمان بەمەبەست یان بێ مەبەست، لەبەر گومانی تێكچون لەكاتی هەڵگرتنی لەماڵەوە و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ دەرمانخانەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەشێك لە دەرمانخانەكان لەكاتی فرۆشتنی
دەرمان بە هاوڵاتیان و نەخۆش، پسوڵەیەك لەگەڵ دەرمانەكاندا دەدەنە كڕیارەكانیان و
لەماوەی 24 كاتژمێر و هەندێكجاریش تا 48 كاتژمێر ئامادەی گۆڕینی دەرمانەكانن ئەگەر
نەكرابێتنەوە یاخود بەكارنەهێنرابن.
هاوکات سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە و پەتای
وەرزی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، کە ئەو جۆرە پەتایە وەرزیەوە و ساڵانە لە
مانگی تەمووز و ئابدا سەر هەڵدەدات.