PM:11:55:24/12/2024
6044 جار خوێندراوەتەوە
سەر ئێشە دوو جۆری هەیە، یەکەمیان بەهۆی نەخۆشییەوەیە و دووەمیان بەهۆی فشاری دەروونی و ماندووبوونەوەیە، کە زۆر جار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان دەبردرێت، بەڵام دەکرێت ئەم کێشەیە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانیش چارەسەربکرێت.
دکتۆر ئانا تێرێخۆڤا، پزیشکی پسۆری دەمار و نەخۆشی درێژخایەن چەند رێنماییەکی بۆ چارەسەری سەر ئێشە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باشترین رێگە بۆ رزگاربوون لە سەرئێشە، مەساجکردنی ناوچەی سەر و ملە، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار و کۆئەندامی دەمار ئارام دەکاتەوە خوێنبەرەکان دەکاتەوە.
پزیشکێکی رووسی چەند رێنماییەک بۆ چارەسەرکردنی سەر
ئێشە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان دەخاتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رزگاربوون لە سەرئێشە
کاتی زیاتر لە دەرەوە بەسەر ببەن و جوڵەی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی لە فشاری دەروونی
دووربکەونەوە،
هاوکات، وتیشی لە کاتی سەرئێشەی تووند
سەردانی پزیشک بکرێت چونکە هەندێک کات بە هۆی نەخۆشی دڵ و دەمارەکانەوەیە و دەبێتە
هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن جەڵتەی مێشک.