سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ...فڕۆکەیەک بە ٧٢ سەرنشینەوە دەکەوێتە خوارەوە

AM:11:10:25/12/2024

12740 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری مەدەنی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە، کە ٧٢ کەسی تێدابوو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا بە پشتبەستن بە وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان کە فڕۆکەکە لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە، میدیاکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە هی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان لە گەشتێکدا بووە لە باکۆوە بۆ گرۆزنی لە کۆماری چیچانی رووسیا، بەڵام بەهۆی تەم و مژ لە گرۆزنی رێڕەوەکەی لابراوە.

پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە چەند جارێک بەسەر فڕۆکەخانەکەدا فڕیوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجانەوە رایگەیاندووە، ٧٢ کەس لەناو فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەدا بوون.













گەلەری