PM:11:27:24/12/2024
4732 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، لەدوای رووداوەکانی سوریا، پێدەچێت عێراقییەكان داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، بەپشتبەستن بە زانیاری چەند بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی كە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا باسیانكردووە، لەدوای رووداوەکانی سوریا و ئەو گێژاوەی لە ناوچەكەدا دروستی كردووە، پێدەچێت عێراقییەكان داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا بكەن.
رۆژنامەكە لەزاری
بەرپرسێکی عێراقییەوە رایگەیاندووە، سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەكانی ئەمەریکا
لە عێراق، بەتایبەتی لە دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە و گۆڕانکارییەكان لە ناوچەكەدا،
گۆڕانكاری بەسەر تێڕوانینی بەرپرساندا هاتووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ماوەی كۆتایی هێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانان بەسەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا دوورە، بەڵام پێدەچێت عێراق داوای درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا
بکات.