وەزیری ناوخۆی عێڕاق سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دۆسییەی ئەمنی سنوورەکان و ماددەی هۆشبەرى کرد لە نێوان هەردوو وڵات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێڕاق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ ئەحمەد وەحیدى هاوتا ئێرانییەکەی کۆبونەوە و تاوتوێی دۆسییەی ئەمنیان کرد، لە نێویاندا دۆسیەی سنوورەکانى نێوان هەردوو وڵات و ماددەی هۆشبەر.
لەو
بارەیەوە، عەدنان کینانی توێژەری بواری ئەمنی رایگەیاند، سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ
تەنیا پرۆتۆکۆڵی نییە و پرسی گرنگ هەیە لە سەر سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و
قاچاغچییەتی ماددەی هۆشبەر و چەک ئەنجام دەدرێت لە لایەن حزبە سیاسییەکانەوە و پێویستیان
بە رێککەوتنی ستراتیژی هەیە لەو بارەیەوە.
ئەوە
لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق
سەردانی ئێرانی کرد بۆ تاوتوێ کردنی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کراوە
لە بارەى پرسی ئەمنی و هێزە چەکدارەکانی دژ بە ئێران لە وڵاتەکەدا.
لەم
چەند ساڵەى دواییدا عێراق بووتە رێڕەوێک بۆ گواستنەوەى ماددەى هۆشبەر لە ئێرانەوە
بۆ سوریا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانى ئەفەریقا و ئەوروپا.