سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبووەوە

AM:08:08:17/05/2023

800 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێنوێنی نرخی جیهانی نەوت، نرخى بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٠ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکەنەوە.

باسیان لەوەشکرد، ئەو هەنگاوەیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ چەند وڵاتێکی بەرهەمهێنی نەوت دەگرنەبەر بەشێوەیەک دژنەیەتەوە لەگەڵ سیاسەتی پێشووی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

بەگوێرەی ئاژانسی بلومێرگ، حکومەتى سعودییە نرخی نەوتی لە بودجەی ئەمساڵیدا بە ٨٠ دۆلار هەژمارکردووە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی گۆڕانکاری لە نرخی نەوتدا لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری