لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراو بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو ٢٥٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکدا لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.
هاوکات، ماوەی دوو رۆژە بەهای دۆلار ناجێگیرە و نرخەکەی بەراورد بە چەند
رۆژی رابردوو بەرزبوەتەوە و ئەمڕۆ لە کاتەکانی نیوەڕۆدا ١٤٥ هەزار دیناری تێپەڕاند.
بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقیش بڕی ١٨٠ ملیۆن و ٧٨٨ هەزار و ٥٦٥ هەزار دۆلاری
خستوەتەروو کە لەو بڕە، ١٠٦ ملیۆن و ٣٨٨ هەزار و ٥٦٥ دۆلاری بەشێوەی هەناردە و ٧٤
ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختنەیی فرۆشتوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە بەردەوام بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە لە
کاتێکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی دابەزییبوو، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی
بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ راگرتنی ژمارەیەک لە هەژمارە
بانکییەکان دەگەڕێتەوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە براونەتە دەرەوەی عێراق و بۆ
مەبەستی جیاواز پارەیان پێڕاکێشراوە.
لە بودجەی عێراقدا کە گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا نرخی ١٠٠ دۆلار
بۆ ماوەی سێ ساڵ بە ١٣٢ هەزار دینار جێگیر دەکرێت.