بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٧١ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی دۆلار.
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ بڕی ١٧١ ملیۆن و ٥٠٨ هەزار و ٣٣٦ دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەو بڕەی
خراوەتە بازاڕەوە ١٦٤ ملیۆن و ٤٠٨ هەزار و ٣٣٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە و
نێردراوەتە دەرەوەی وڵاتەوە.
دەشڵێت، بڕی حەوت ملیۆن و ١٠٠
هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش فۆرشراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی
پێوەکرا.
کاتژمێر ٢:٠٤ خولەکی دوانیوەڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی
بەرچاو دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٠ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ
رایگەیاند، پارەی نەختینەی دۆلار بووەتە رێکارێکی ئاسایی لەگەڵ پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی،
بەئاسانی و بەنرخی فەرمی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار دەستدەکەوێت، هەر ئەمەش بۆتە
هۆکارێک بۆ دابەزاندنی بەهاکەی بەرامبەر بەدینار.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا
سەرجەم بازرگانەکان بە بچووک و گەورەوە دەتوانن لە رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە دۆلار
بە نرخی فەرمی پەیدابکەن و لە ئێستادا بەهۆی ئەو سەکۆیەوە خەرجی دۆلار بەشێوەی کاشیش
رێکخراوە.