سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

PM:01:42:09/04/2023

171628 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاری کردنەوەی بازاڕ دوو هەزار و ٦٥٠ دینار لە بەهاکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٨١ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە ٤٢ ملیۆنی بەشێوەی نەختینە بووە و ٢٣٩ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلاری بەشێوەی هەناردە بووە و بەو هۆیەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕدا دابەزیوە.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەهۆی زیادبوونی رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێم و عێراق دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

بانکی ناوەندی عێراقیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "نزمبوونەوەی بەهای دۆلار پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکسانکردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکان لەگەڵ نرخی دۆلار لە بانکی ناوەندی."

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەدا، رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەردەوامە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو کاریگەرییەکانی دەردکەوێت و بەهای دۆلار کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە بودجەی عێراقدا بەهای هەر دۆلارێک بە هەزار و ٣٠٠ دینار دیاریکراوە و بانکی ناوەندیش نەو نرخە دەیفرۆشێت.













گەلەری