سەردێڕ:

ئەردۆغان بە ئەندامبونی فینلاندی لە ناتۆ پەسەند کرد

PM:07:57:17/03/2023

2204 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە سەرۆکی فیلاند کردوو بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتەی لە ناتۆ قبوڵکرد و داوای لە پەرلەمان کرد رێکارەکانی پەسەندکردنی ئەو وڵاتە دەستپێبکەن.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەندامبوونی فینلاندی لە ناتۆ پەسەندکرد بڕیاریدا دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیا لە لایەن فیلاندەوە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەستبکات بە رێکارەکانی پەسەندکردنی بە ئەندامبوونی فیلاند لە ناتۆ.

هاوکات سەرۆکی فینلاند پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەردۆغان کردوو ئاماژەی بەوەکرد، لە قۆناغێک و شوێنێکی جیۆپۆلەتیکی زۆر مەترسیداردا دەژین و بابەتەکە پێش پشوی پەرلەمانی تورکیا لە هاویندا یەکلایی دەبێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ئەردۆغان دۆسیەیی هەردوو وڵاتی سوید و فینلاندی جیاکردوەتەوە و ئەندامبوونی سوید قبوڵ ناکات ئەوەش بە وتەی ئەردۆغان هۆکارەکەی بۆ پشتگیریکردنی سوید دەگێڕێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی دژ بە تورکیا و ئەگەر ئەوە نەبێت جیاوازی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ناکەن.

پێشتر سەرۆکی تورکیا باسی لەوەکردبوو، ئەوەی تورکیا بەڵێنی داوە سەبارەت بە ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ ئەنجامی دەدات و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.

دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ لەلایەن سوید و فینلاندەوە، تورکیا مافی ڤیتۆی لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە پێشکەش کرد و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.

پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" لە ٢٨ ئەندام پێکدێت و لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پێکهێندراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە روسیا دروستکرا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای رۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و هەموو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی تێیدا بەشدارییان هەیە و بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.

ک.ک













گەلەری