سەردێڕ:

چۆن خوران و سووربوونەوەی پێست بەهۆی گەرماوە چارەسەر دەکەیت؟

PM:06:41:26/07/2024

1484 جار خوێندراوەتەوە

هەستیاری پێست حاڵەتێکی چاوەڕواننەکراوە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا کە ئارەقە و ماددە هەستیارییەکانی دیکە بەر پێستت دەکەوێت، پێست سوور دەبێتەوە و تووشی خوران دەبێت لەگەڵ وشکبوونەوەی تەواودا.


ئەکزیما تەنها کاتێک خراپتر دەبێت کە پێست بەر ماددە وروژێنەرە دەرەکییەکان دەکەوێت و نیشانەکانی بریتین لە قڵیشان و وشکبوونەوە، گۆڕانی رەنگی پێست، سووربوونەوەی پێست، برینی کراوە و خورانی توند، پێست تووشی زۆر جۆری دیکە لە هەوکردن دەبێت، ئەگەر ئەکزیما چارەسەر نەکرێت، ئەوا لێکەوتەی درێژخایەنی کاریگەری لێدەکەوێتەوە.

دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەکزیمای چارەسەرنەکراو دەبێتەهۆی تێکچوونی خەو، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، کێشەی چاو، هەوکردنی پێست و هەستیاری خۆراک.

ئامۆژگاری پزیشکان بۆ گرنگیدان بە پێستی تووشبوو بە ئەکزیما بریتییە لەوەی کە ئەم کێشەیە پێویستی بە چاودێری رۆژانە هەیە، بە پەیڕەوکردنی شێوازێکی دروستی چاودێری پێست، رەنگە کەسێک بتوانێت لە درێژخایەندا ئەکزیما کەم بکاتەوە.

هەرچەندە لە هاویندا مەلەکردن چالاکییەکی چێژبەخشە، لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک جیاوازە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەکزیمایان هەیە، گرنگە پێستیان بە شێداری بهێڵنەوە، ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە مەلەوانگەکاندا دەبینرێن وەک کلۆر، پێست وشک دەکەنەوە، بۆیە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە کە پێست شێدار دەکات زۆر پێویستە.

جگە لەوەش کرێمی دژە خوران کە ئاسانە بۆ هەڵگرتن، دەرهاویشتەی دژە بەکتریای نیمی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان.

باشتر وایە بۆ ماوەیەکی کاتی رێجیمێک پەیڕەو بکەیت کە هەندێک خۆراکی تێدا نەبێت، بەڵام پێش پەیڕەوکردنی ئەم رێجیمە باشترە راسپاردەیەک لە پزیشک وەربگریت، وەک خواردنی هێلکە، گەنم، بەرهەمەکانی سۆیا.













گەلەری