لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە قەرەبوتکی کلکە چیای قەرەچوغ لە سنوری سەرگەران، هەمەرێکی سەربازی سوتاوە و سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئەمنی لە شاری کەرکوک رایگەیاند، هێزێکی چەکدار هێرشی کردووەتە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراقی کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، چەکدارەکان هێرشیان کردووەتە سەر کەرتی فیرقەی ١٤ی سوپای عێراق لە نزیک ناحیەی زاب لە باشوری خۆرئاوای شاری کەرکوک.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری کەرکوک، سەرەتا بۆمبێکی چێنراو بە هەمەرێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا تەقیەوەتەوە و دواتر چەکدارانی داعش هێرشییان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی هێرشەکەی چەکدارانی داعش ژمارەیەک سەرباز لە
سوپای عێراقی برینداربوون.
دەشڵێت، تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە و زانیاری ورد و ئاماری فەرمی کوژراو
و بریندارەکان ئاشکرا نەکراون و بڵاو نەکراوەنەتەوە.