PM:10:19:21/12/2022
6884 جار خوێندراوەتەوە
لەهەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی هێلکە لەچاو خواست کەمە، بۆ پڕکردنەوەی خواست، بازاڕەکان پشت بەهێلکەی هاوردە کراو دەبەستن، ئەوەش وایکردووە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەمتر گرنگی بدەن بە بەرهەمهێنانی هێلکە. خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن، "هۆکاری دابەزینی بەرهەمێهنانی هێلکە لەناوخۆدا هاوردەکردنی هێلکە بەتایبەت بە رێگای قاچاخ".
مام ستار خاوەنی کێڵگەی بەرهەمهێنانی هێلکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەر پشتگیری بکرێت لەلایەن حکومەتەوە دەتوانێت، هێلکە بۆ بەشێکی زۆر لەبازاڕەکانی ناوخۆ دابینبکات.
خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاستی دابەزینی بەرهەمێهنانی هێلکە لەناوخۆدا،
دەگێڕنەوە بۆ هاوردەکردنی هێلکە بەتایبەت بە رێگای قاچاخ و پشتگیرینەکردنیان.
لە کۆی گشتی ١٤کێلگەی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن
و ١٩ هەزار هێلکە بەرهەمدێنن، پێویستی هێلکەش بۆ ناوخۆ رۆژانە دوو ملیۆن و دوسەت و
بیست و دوو هەزار هێلکەیە، کە ساڵانە دەکاتە ٨٠٠ ملیۆن هێلکە.
بەهۆی پشتگیری نەکردنیانەوە، لەهەرێمی کوردستان ئاستی بەرهەمهێنانی هێلکە
لەچاو خواست کەمە، بۆ پڕکردنەوەی خواست، بازاڕەکان پشت بەهێلکەی هاوردە کراو دەبەستن،
ئەوەش وایکردووە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەمتر گرنگی بدەن بە بەرهەمهێنانی هێلکە