بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئار تی رایگەیاند، لەم هەفتەیدا ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم کەمە و تەنها نمەباران دەبارێت و لە هەفتەی داهاتوو شەپۆڵیکی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری کەشناسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە و ئەگەری باران بارینی بەلێزمە هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، شەپۆلی ئەمجارەی بارانبارین لە هەرێم لاواز دەبێت و تەنها
پێشبینی بارینی نمەباران دەکرێت، بەڵام لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بارانی
بە لێزمە دەبارێت و ئەگەری دروسبوونی لافاو هەیە.
باسی لەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
لەلایەکی دیکەوە، حسێن ئەسەدی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی
چوارشممە تاوەکو رۆژی شەممە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و
رۆژهەڵات و باشوری عێراق دەکات و ئەگەری دروسبوونی لافاو لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی عێراق
هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە
راگەیەنراویکیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ وسبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەینێ نمەباران دەبێت.