دادگای ئیتزیهۆی لە باکوری ئەڵمانیا ژنێکی تەمەن ٩٧ ساڵ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی ١٠ هەزار کەس لە کاتی کاردکردنی لە پرۆسەیەکی تایبەتدا لەگەڵ سوپای نازی ئەڵمانی سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نوسەرێکی پێشووی کەمپی سەربازی نازییەکان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە ماوەی داگیرکردنی پۆڵەندا لەلایەن حکومەتی نازی ئەڵمانیای پێشوو تۆمەتبارکرا.
ئاماژەی بەوەشدا، ژنەکە ناوی "ئێرمگارد فۆرشنەرە " و لە ماوەی
ساڵی ١٩٤٣ بۆ ١٩٤٥لە بنکەی سەربازی شتۆتهۆفی نازی لە نزیک شاری غدانسک لە پۆڵەندای
داگیرکراو لەلایەن ئەڵمانیا کاریکردووە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژنەکە کاری نووسەری بۆ سوپای نازی ئەڵمانیای
پێشوو کردووە و ئەرکی راپەڕاندنی کاروبارە کارگێڕییەکان بووە و دەوترێت بەرپرسی
خشتەی کۆبووەکان بووە.
سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا تەمەنی ٩٧ ساڵە، دوێنێ سێشەممە لە دادگای ئیتزیهۆی
لە باکوری ئەڵمانیا سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و، ئەمەش لە کاتێکدایە،
لەماوەی رابردوو لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکانی تەمەنی لە ٢١ ساڵ کەمتر بووە.
بەپێی لیستی تاوانەکانی دادگای ئەڵمانی، ئێرمگارد فۆرشنەر بەشداری لە
کوشتنی زیاتر لە ١٠ هەزار کەسکردووە و هاوکاری بەرپرسە نازییەکانی کردووە لە کوشتنی
زیندانییەکان لە بنکەی سەربازی شتۆتهۆف لە ساڵەکانی ١٩٤٣ و ١٩٤٥.
لە بەرامبەردا، تیمی پارێزەرانی "ئێرمگارد فۆرشنەر" سزاکەیان رەتکردەوە
بە پاساوی ئەوەی لە رابردوو بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە و بەڵگەکان باوەڕپێکراو
نین و ئێرمگارد ئاگادری ئەو کردەوەی کوشتنانە نەبووە کە لە بنکە سەربازییەکە ئەنجامدراون.
ئێرمگاردیش دەڵێت، "داوای لێبووردن دەکەم بۆ ئەو شتانەی لە رابردوو
روویداوە."