سەردێڕ:

کرملین هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سەردانەکەی زیلینسکی بۆ ئەمریکا ئاشکراکرد

PM:06:19:21/12/2022

2636 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێی ئەنجامێکی باش ناکەن لە سەردانەکەی سەرۆکی ئوکرانیا بۆ ئەمریکا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دمیتری بێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە مۆسکۆی پایتەخت رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاندووە، دۆخی دۆنێتسک ئێجگار سەختە. وەزارەتی بەرگریی رووسیایش بۆ ئەوەی دۆخەکە باش بکات چ هەنگاوێک پێویست بێت دەینێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ ڤلادیمیر پوتین لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری کۆدەبێتەوە و وتارێکی گرنگ و درێژ دەدات.

وتیشی، سێرگی شوێگۆوەزیری بەرگریی روسیا، لە کۆبوونەوەکەداوتار پێشکەش دەکات.

وتەبێژی کرملین، لەبارەی سەردانەکەی ڤۆڵۆدیمیر زیلنیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، ئەوان چاوەڕێی ئەنجامێکی باش ناکەن لە سەردانەکەی سەرۆکی ئوکرانیا بۆ ئەمریکا.

دەشڵێت، لە کاتێکدا رەوانەکردنی چەک بەردەوامە، فرەجۆری چەکەکان زیاتر دەبێت. تەواوی ئەمانەش کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر پێکدادانەکە و ئەمەیش بۆ ئۆکرانیا باش نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی ئەمریکا بکات و ئەوەش یەکەم سەردانییەتی بۆ دەرەی وڵاتەکەی لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی لە ٢٤ـی شوباتی ئەمساڵدا.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ٢٤ـی شوباتی ئەمساڵەوە سوپای روسیا هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.

لەسەرەتای جەنگەکەشەوە ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، "پێویستە سەربەخۆیی و ئازادی ئۆکرانیا بپارێزرێت و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو روسیا لەم جەنگەدا شکست بهێنێت و لەگەڵ هاوپەیمانانمان و ناتۆ هاوکاری پێویستی ئۆکرانیا دەکەین."













گەلەری