سەردێڕ:

لەم پارێزگایەی هەرێم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:04:23:21/12/2022

4280 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵێکدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و دایک و باوکی برینداربوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بێوار عەبدول عەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بووە بەهۆی گیانلەدەستدانی منداڵێکی پێنج ساڵان و برینداربوونی دایک و باوکی.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری روودانی رووداوەکەو کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوەبووە.

وتیشی، رووداوەکە لەناوچەی "حوشکی" رۆژئاوای پارێزگای دهۆک روویدا.













گەلەری